گەرمیان؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ژنێك و دوو منداڵ بوونە قوربانی


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەنزیك پەروەردەی گەرمیان لە ناو شاری كەلار لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو منداڵ و ژنێك برینداربوون،

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی 3ی 2023 لە نزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس هۆندا لە ژنێك و دوو منداڵ دەدات و برینداریان دەكات ژنەكەش دایكیانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوو منداڵەكە تەمەنیان (1 ساڵ و 3 ساڵ)ە و لەگەڵ دایكیاندا بوون، بریندارەكان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێكردوە.

کۆمپانیای سامسۆنگ، ئۆفەرەکانی نەورۆزی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
پێشت کۆمپانیای سامسۆنگ، ئۆفەرەکانی نەورۆزی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
دارایی هەرێم بڕیارێكی بۆ پارەی مەنەفێستی ئۆتۆمبێل دەركرد
دواتر دارایی هەرێم بڕیارێكی بۆ پارەی مەنەفێستی ئۆتۆمبێل دەركرد
پەیوەندیدار