نرخی ئاڵتون هەرزان دەبێتەوە


دوای ئەوەی نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە 1806 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 1837 دۆلار، بەڵام شارەزایەكی بواری زێڕ دەڵێت: “نرخەكەی دادەبەزێتەوە بۆ كەمتر لە نرخی پێشوو”.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتەوە 1837 دۆلار لەكاتێكدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دابەزیبوو بۆ 1806 دۆلار.

ئەو زێڕنگەرە پێشبینیشی كرد، “ئۆنسەی زێڕ لە ناوچەی 1826 دۆلار تا 1836 دۆلار دەكەوێتە ژێر فشاری دابەزین و فرۆشتن و بەهۆیەوە دادەبەزێتەوە سەرەتا بۆ 1813 دۆلار و دواتر بۆ 1802 دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا، كە ئۆنسە بە 1837 دۆلارە، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 487 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 428 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 368 هەزار دینارە.

وتیشی، “بەشێكی هۆكاری گرانی زێڕ لە هەرێم بەرزی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار، چونكە كاتێك ئۆنسە بە دۆلار حساب دەكرێت و دەشكێنرێتەوە بە دینار كاتێك بە هاووڵاتی دەفرۆشترێت نرخەكەی بەرز دەردەكەوێت”.

كەی لە سلێمانی دەست بە فۆڕمی خۆراكی ئەلكترۆنی دەكرێت؟
پێشت كەی لە سلێمانی دەست بە فۆڕمی خۆراكی ئەلكترۆنی دەكرێت؟
کۆمپانیای سامسۆنگ، ئۆفەرەکانی نەورۆزی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
دواتر کۆمپانیای سامسۆنگ، ئۆفەرەکانی نەورۆزی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار