كۆگاكانی فرۆشتنی مەی لە هەموو عیراقدا دادەخرێن



وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لەبارەی ڕاستی فەرمانەكانی داخستنی كۆگاكانی فرۆشتنی مەی لە هەموو عیراقدا، ڕوونكردنەوە دەدات.


خالید ئەلمەحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”هیچ ڕێنماییەكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ داخستنی كۆگاكانی فرۆشتنی مەی لە بەغدا یان پارێزگاكانی تری عیراق، بەڵام هەر بڕیارێك لەلایەن پەرلەمانەوە یان دادوەرییەوە دەربچێت جێبەجێ‌ دەكرێت”، ڕەتیشیكردەوە ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە ڕاستبن.

ڕۆژنامەی وەقائیعی عیراقی (ڕۆژنامەی فەرمی دەوڵەتی عیراق)، لە بیست و دووی شوباتی ڕابردوو، یاسای (داهاتەكانی شارەوانییەكان)ی بڵاوكردەوە كە 14 ماددە لەخۆدەگرێت و تێیدا فرۆشتن و هاوردەكردن و دروستكردنی خواردنەوە كحولییەكان قەدەغە دەكات، هەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەیدا لە ڕۆژنامەكە، بە یاسایەكی جێبەجێكراو دادەنرێت.

ئەردۆغان؛ كاتی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی ناگۆڕدرێت و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
پێشت ئەردۆغان؛ كاتی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی ناگۆڕدرێت و لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت
بەغدا، جەویە بە قورسی لە نەورۆزی بردەوە
دواتر بەغدا، جەویە بە قورسی لە نەورۆزی بردەوە
ەیوەندیدار