بافڵ تاڵەبانی: جیهان پێويستی بە گازە، وەرن با پێکەوە سیاسەتیك بۆ گاز دابنێین



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر شتی زۆر بچووكە و دەشڵێت، “پارتی لە بەغداد داوای شتێك دەكات و لە هەرێم داوای شتێكی تر دەكات”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە كۆڕبەندی هەولێر لە پانێڵێكدا ڕایگەیاند، هه‌ڵبژاردن كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ناكات، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ هه‌بێت كێشه‌كان به‌ 5 خوله‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئێمه‌ ده‌ستپێشخه‌ریمان كرد له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ پارتی كۆببینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ربه‌سته‌كان به‌رده‌وام بن ڕه‌نگه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت”.

وتیشی، “كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر شتی زۆر بچووكە، دوای هه‌موو كۆبونه‌وه‌یه‌ك كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كرێت، نابێت ڕێگه‌ بده‌ین شته‌ بچوكه‌كان دۆخه‌كه‌مان لێ تێك بدات، بۆچی بیانییه‌ك بێت بڵێ وه‌رن ئاشتان ده‌كه‌مه‌وه‌…عه‌یبه‌”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت هەڵبژاردن هەر نەكرێت، بەڵام ئەگەر كرا ئێمە گەشبینین بە ئەنجامەكەی.

ڕاشیگەیاند، دەستوەردان لەناو حزبەكەمان دەكرێت و هێز دەجوڵێندرێت بەرامبەر بە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم.

سەرۆكی یەكێتی دەشڵێت: “پارتی لە بەغداد داوای شتێك دەكات و لە هەرێم داوای شتێكی تر دەكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ولێر خه‌ریكه‌ خه‌ڵكی خۆی ده‌نێرێت بۆ ئاسمان، سلێمانی هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، حكومه‌ت چۆن وا ده‌بێت؟، ئێوه‌ یه‌ك هه‌نگاو وه‌رنه‌ پێشه‌وه‌ ئێمه‌ 10 هه‌نگاو دێینه‌ پێشه‌وه‌، جیهان پێويستی بە گازە، وەرن با پێکەوە سیاسەتیك بۆ گاز دابنێین.

مەسعود بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبووەوە
پێشت مەسعود بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبووەوە
عیراق، داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو 7 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
دواتر عیراق، داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو 7 ملیار دۆلاری تێپەڕاند
ەیوەندیدار