هەولێر و بەغدا لەسەر یاسای بودجە ڕێككەوتن


پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە هەولێر و بەغدا لەسەر یاسای بودجە ڕێككەوتوون و پشكی هەرێم 12.67% دەبێت و مووچەی پێشمەرگە لەسەر خەرجی سیادی دەبێت.

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كراوە و پشكی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی‌ 12.67% دیاریكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە مووچە و شایستە داراییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر خەرجی سیادی دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، تا ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراقدا، 12.67% لە كۆی گشتی بودجەی فیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان دەكرێت و دوای ئەنجامدانی سەرژمێریش، ئەو ڕێژەیە بەگوێرەی ڕێژەی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردادێت.

هەشت هەزار یۆرۆ بۆ گەشتی مەرگ
پێشت هەشت هەزار یۆرۆ بۆ گەشتی مەرگ
بڕیارێك لە بەرژەوەندی خانەنشینان دەدرێت
دواتر بڕیارێك لە بەرژەوەندی خانەنشینان دەدرێت
پەیوەندیدار