یۆنان دوای بوومەلەرزەكەی توركیا سنوورەكانی دژی كۆچبەران توند دەكاتەوە


یۆنان لەدوای بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی 6 شوبات، پاراستنی سنوورەكانی لەگەڵ توركیا بەهێزتر دەكات و ڕێگری توند لەبەردەم لێشاوی كۆچبەران دادەنێت.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یۆنان پاراستنی سنوورە وشكانی و دەریاییەكانی لەگەڵ توركیا بەهێزتر دەكات، ئەمەش لە كاتێكدایە كە چاوەڕوانی شەپۆلێكی نوێی كۆچكردنن لە دوای ئەو بوومەلەرزەیەی، كە باشووری ڕۆژئاوای توركیا و باكوری سوریای وێران كرد و زیاتر لە 50 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و سەدان هەزار كەسیش ئاوارەبوون.

وتیشی، “دەسەڵاتدارانی یۆنان گەڕانی پاسەوانی سنوورەكانیان چڕتر و بەهێزتر كردووە بەتایبەتی لە ناوچەی ڕووباری ئێڤرۆس كە توركیا و یۆنان لەیەكتر جیادەكاتەوە هەروەها ڕێوشوێنی توندیان لە ڕێگەی وشكانی و دەریاییەوە دوو هێندە كردووە لە ترسی شەپۆلی نوێی كۆچكردن لە دوای بوومەلەرزەكە”.

ئاری جەلال ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە، حكومەتی یونان بڕیاری داوە یەكێتی ئەوروپا بودجە بنێرێت یان نا ئەوان ڕاناوەستن لە فراوان كردنی دیوارەی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا، كەدرێژی دیوارەكە 22كم درێژدەبێتەوە و بەرزی 5 مەتر و بریاریشە تا كۆتایی ساڵ دوو هێندەی ئێستای لێبكرێت.

بە پێی ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، 8 ملیۆن و ٨٠٠ هەزار كەس لە سوریا زیانیان بەركەوتوو و بە ئەگەرێكی زۆرەوە دەست دەكەن بە كۆچ كردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا .

بە ڤیدیۆ؛ ئەو ژنەی بەناوی‌ سیحرەوە پارەی‌ لەژنێكی دیكە سەندبوو دەستگیركرا
پێشت بە ڤیدیۆ؛ ئەو ژنەی بەناوی‌ سیحرەوە پارەی‌ لەژنێكی دیكە سەندبوو دەستگیركرا
هەشت هەزار یۆرۆ بۆ گەشتی مەرگ
دواتر هەشت هەزار یۆرۆ بۆ گەشتی مەرگ
پەیوەندیدار