وەزارەتی پەروەردە گەنجینەی خێزانی E-Xezan ی ڕاگەیاند



خەڵك
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبواری پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵیەكان گەنجینەی خێزان ڕادەگەیەنێت، بە ناونیشانی ئی-خێزان E-Xezan لە پلاتفۆرمی ئی – خێزان كۆمەڵێك هۆشیاری گرینگ بەردەستن بۆ هەموو خێزانێك.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە ئێستادا خزمەتگوزارییە دیجیتاڵیەكان گەنجینەی خێزان بە ناونیشانی ئی-خێزان ( www.e-xezan.krd ) بەردەستە، كە كۆمەكی خێزانی كوردستانی دەكات بۆ ئەوەی هاوئاهەنگ لەگەڵ كاروباری قوتابخانەدا هەنگاو بنێن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بابەتەكانی پەیوەست بە هۆشیاری خێزان لە داهاتوو بەرفرەوانتر دەكرێت و بابەتی دیكەی بۆ بەرهەم دەهێنرێت بە ڕەچاوگرتنی پێویستی خێزان و قوتابخانە.

لە ئیستادا هۆشیارییەكان بەردەستن بەشێوەی: «ڤیدیۆ / نامیلكە و دەنگەنامیلكە / پۆستەر و دەنگەپۆستەر لەم بوارانەی خوارەوەدا:
🔹 بەها رەفتارییەكان.
🔹 بەستێنی ڕێز.
🔸 بەرپرسیاریەتی خێزان لە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون.
🔸 چۆن خێزان كۆمەكی منداڵەكەی دەكات لەكاتی وانە خوێندن؟
🔹 چۆنیەتی گەشەپێدانی زمان لای منداڵ، هاوكاری منداڵ لە خوێندن و نووسین لەئاستی بەرایدا.
🔹 چۆن خێزان خوێندنەوە بكاتە بەشێك لە ویست و خووی قوتابیان؟
🔸 چۆن ژینگەی ئاسوودە بۆ قوتابی فەراهەم دەكەیت؟
🔸 پاراستنی سنووری جەستە.
🔹 خێزان چی بكات بۆ پشووی هاوینەی منداڵان؟
🔹 گرنگی خۆراك
🔸 چۆن پارێزگاری لە سیستەمی تەندروستی منداڵەكەم بكەم؟ سیستەمی خۆراك بەپێی تەمەن.
🔸كەمسەرەنجی فرەجووڵە ADHD .
🔹 دێسلیكسیا.
🔹 بیركۆڵی.
🔸 ئۆتیزم.
🔸 سترێس لەكاتی هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوە.
🔹 مامەڵەكردن لەگەڵ هەرزەكار.
🔹 خۆئازاردان.
🔸 كێشەی سۆزداری هەرزەكار
🔸 هۆشیاری بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.
🔹 بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە.
🔹 بڕیاردان .
🔸 چارەی ناكۆكی.
🔸 پەیوەندسازی وەك كارامەیی ژیان.
🔸 پلاندانان.
🔻بفەرموون دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینكەوە سەردانی پلاتفۆرمی «ئی-خێزان» بكەن:

 

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی شەڕەكەی ئەمشەو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت ئاسایشی سلێمانی لەبارەی شەڕەكەی ئەمشەو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ناوی ئەو كەسانە بڵاوكرایەوە كە داوای دامەزراندیان بەشێوەی گرێبەست كردووە
دواتر ناوی ئەو كەسانە بڵاوكرایەوە كە داوای دامەزراندیان بەشێوەی گرێبەست كردووە