بەڤیدیۆ؛ كۆڵبەران قولەیەكی سوپای پاسداران دەسوتێنن



ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، بەتەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كۆڵبەرێك برینداركرا كۆڵبەرانیش قولەیەك سوپای پاسدارانیان سوتان .

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بەتەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری “كەلەبەر”ی شاری نەوسوود كۆڵبەرێكی لاو بە ناوی “فەردین ڕۆستەم نەژاد” بەسەختی بریندرا كرا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو لاوە كۆڵبەرە خەڵكی گوندی “شمشێر”بووە و پاش برینداربوونی، بۆ نەخۆشخانەی “قودس” لە شاری پاوە گواستراوەتەوە و تا ئێستاش لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.

بە پێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، ژمارەیەك كۆڵبەر لەدوای برینداركردنی یەكێك لە كۆڵبەرەكانی هاوڕێیان قولەیەكی سوپای پاسدارانیان لەنزیك شوێنی ڕووداوی تەقەكردنەكە سوتاند.

ڤیدیۆكه:

پۆتین میدالێكی بەخشییە ستیڤن سیگال
پێشت پۆتین میدالێكی بەخشییە ستیڤن سیگال
پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت
دواتر پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار