عێراق هاوردەكردنی پەلەوەر قەدەغە دەكات



 

عێراق هاوردەكردنی پەلەوەر لە چوار وڵات قەدەغە دەكات بە هۆكاری ئەوەی ئەو وڵاتانە حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفەلۆنزای باڵندەیان تێدا تۆماركراوە.

وڵاتەكان بریتیین لە: توركیا، ڕۆمانیا، نەمسا و پۆلیڤیا.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد ئەلخوزائی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، وەزارەت بڕیارێكی دەركردووە و ئاڕاستەی دەزگای ناوخۆ و هەواڵگری و لایەنی پەیوەندیدار كردووە، بۆ ئەوەی رێگری بكەن لە هاوردەكردنی پەلەوەر به ‌هەموو جۆرەكانییەوە لە وڵاتانی توركیا، رۆمانیا، نەمسا و پۆلیڤیا چونكە لەو وڵاتانە تووشبون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆماركراوه.

ئەلخوزائی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پەلەوەرانەی لە بازاڕە ناوخۆییەكان بەردەستن، مەترسییان لەسەر نییە، هەروەها هەموویان پشكنینیان بۆ كراوە.

ئەوەش دەڵێت، ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی پەلەوەر لەو وڵاتانە هیچ كاریگەرییەكی نابێت لەسەر نرخی پەلەوەر لە بازاڕە ناوخۆییەكان، چونكە وەزارەت كاری لەسەر دەكات.

ژمارەی قوربانیانی بەلەمە نقوومبووەكە بەرزبووەوە
پێشت ژمارەی قوربانیانی بەلەمە نقوومبووەكە بەرزبووەوە
رووسیا بەدژواری ئۆكراین بۆردوماندەكات
دواتر رووسیا بەدژواری ئۆكراین بۆردوماندەكات
ەیوەندیدار