پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی نوێ‌ و سەرژمێری گشتی كۆدەبێتەوە



پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە بە مەبەستی خوێندنەوە و پەسەند كردنی چەند پڕۆژە یاسایەك، كە لەنێویاندا هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی نوێ‌ و هەمواركردنەوەی یاسای سەرژمێری گشتییە.

پەرلەمانی عێراق خشتەی كاری كۆبوونەوەی سبەینێ‌ 27ی شوباتی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دەنگ دەدرێت لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی پسپۆڕ بۆ دیاری كردنی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان” كە لە ڕابردوودا ئەنجوومەنی كۆمسیاران لەكارخرا و ژمارەیەك دادوەر لە ئەنجوومەنی دادوەرییەوە دیاریكران بۆ سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ساڵی 2021ی پەرلەمان.

هەر بەپێی بەرنامەی كارەكە، گفتوگۆ دەكرێت لەسەر ڕاپۆرتی تایبەت بە هەمواركردنەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەروەها چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، گفتوگۆ دەكرێت لەسەر ڕاپۆرتی تایبەت بە هەمواركردنەوەی یاسای سەرژمێری گشتی دانیشتووان.

وەزارەتی دارایی و ئابوری: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە رێکەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان
پێشت وەزارەتی دارایی و ئابوری: لەگەڵ بەغدا گەیشتینە رێکەوتنی سەرەتایی بۆ چارەسەری کێشەکان
پارێزگاری سلێمانی بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران گشتاندنێك بۆ فەرمانگەكان دەكات
دواتر پارێزگاری سلێمانی بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران گشتاندنێك بۆ فەرمانگەكان دەكات
ەیوەندیدار