دابەشكردنی نەوتی سپی گەیشتە ناو شارەكان



لیژنەی باڵای دابەشكردنی سوتەمەنی لەپارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، دەست بەدابەشكردنی بەشە نەوتی سپی ماڵان دەكرێتەوە و سبەینێ هاووڵاتیانی پێنج بریكار نەوت وەردەگرن.

لیژنەی باڵای دابەشكردنی سوتەمەنی لەپارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، سبەینێ دووشەممە 27ی 2ی 2023 دەست بەدابەشكردنی بەشە نەوتی سپی ماڵان بەسەر بریكارەكانی (٣٣٣٧ فاتمە عەلی عەبداللڕەحیم ، ٣٣٩٢ رۆستەم یونس ئەحمەد ، ٣٤١٨ شەوكەت ئەحمەد فەرج، ٣٢٩٩ تحفیە عەلی محەمەد حەمە وەیس، ٣٣٦٥ ئاوێنە حەسەن عەزیز) دابەش دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پێویستە ئەو هاووڵاتیانە لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی نزیك پەروەردەی هەڵەبجە لای پاركەكە ئامادە بن .

لە ڕاگەیەنراوەكەدا داوا لە هاووڵاتیان دەكەن، كە كەس سەردانیان نەكات بۆ كارتكردنەوە تە نها ئەو هاووڵاتیانە نەوت وەردەگرن، كە ناوی بریكارەكانیان بڵاوكراوەتەوە .

هۆكاری راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكراكرا
پێشت هۆكاری راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكراكرا
مامەڵەی دروستكردنی پسوڵەی خۆراك ڕاگیرا
دواتر مامەڵەی دروستكردنی پسوڵەی خۆراك ڕاگیرا
پەیوەندیدار