پێشبینی دەكرێت نرخی 100 دۆلار بگاتە 7 ملیۆن تمەن



 

تادێت تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەهاكەی لەدەستدەدات و ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار گەیشتە 5 ملیۆن و 800 هەزار تمەن.

بەبڕوای شارەزایانی ئابووری و بازاڕ، پێشبینی دەكرێت نرخی 100 دۆلار بگاتە 7 ملیۆن تمەنی ئێرانی و هۆكارەكەشی بۆ گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا و وڵاتانی دیكە لەسەر ئێران دەگەڕێننەوە.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تمەنی ئێرانی ڕۆژ بەڕۆژ بەهاكەی لەدەست دەدات بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە پێنج ملیۆن و 800 هەزار تمەن.

سەبارەت بە هۆكارەكانی نزمبوونەوەی زیاتری بەهای تمەن، یادگار حەسەن وتی، هۆكارەكە زیاد بوونی گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا و وڵاتانی دیكەیە بۆ سەر وڵاتی ئێران.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، پێشبینی دەكرێت بەهای تمەن زیاتر داببەزێت بە جۆرێك كە نرخی 100 دۆلار بگاتە 7ملیۆن تمەنی ئێرانی.

 

ئەوروپا بۆ سەردەمی خەڵووز گەڕایەوە
پێشت ئەوروپا بۆ سەردەمی خەڵووز گەڕایەوە
ڕێكاری نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار ڕاگەیەندرا
دواتر ڕێكاری نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار