ئومێد خۆشناو: 13 هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە هەولێر بەڕێوەدەچێت



پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، 13 هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز لە 11ی ئادار دەست پێدەكات، تا ئێوارەی نەورۆز بەردەوام دەبێت و لەچەندین شوێنی هەولێری پایتەخت مەراسیمی تایبەت بەو یادانە بەرێوە دەچێت .

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 25ی شوباتی 2023 بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی (13) هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز و بەرز ڕاگرتنی یادەكانی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار و ڕاپەرین و ڕزگاركردنی شاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكیان كردووە.

ڕاشیگەیاندووە لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆیان لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی (13) هەمین فیستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز كرد، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی باڵای فیستیڤاڵ و چەند لیژنەیەكی دیكەیان دیاریكرد بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژانی فیستیڤاڵ، كە لە ڕۆژی 11ی ئاداری ئەم ساڵ بۆ بەرز ڕاگرتنی یادەكانی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار و ڕزگاركردنی شاری هەولێر دەست پێدەكات و تاكو ئێوارەی نەورۆز 20ی ئادار بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشیكردووە، كە زۆرترین چالاكی هونەری جۆرا و جۆر لەلایەن هونەرمەندانەوە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر لە چەندین شوێنی هەولێری پایتەخت، وەك قەڵای هەولێر، پاركی شانەدەر، چەندین شوێنی دیكە پێشكەش دەكرێت.

هەپەگە؛توركیا ٩٠ جار لە زەوى و ئاسمانەوە گۆڕەپانەكانی گەریلایان بۆردومان كرد
پێشت هەپەگە؛توركیا ٩٠ جار لە زەوى و ئاسمانەوە گۆڕەپانەكانی گەریلایان بۆردومان كرد
كەشناسی؛ وادەی بارانبارینی پێش وەرزی بەهار ئاشكرا دەكات
دواتر كەشناسی؛ وادەی بارانبارینی پێش وەرزی بەهار ئاشكرا دەكات
ەیوەندیدار