عیراق، ئێران بەشوێن ئاساواری ساسانییەكاندا دەگەڕێت



بەرپرسێكی ئێرانی، واژۆكردنی ڕێككەوتنێك لەگەڵ بەغدا ڕادەگەیەنێت بۆ گەڕان بەشوێن ئاساواری شارستانی ساسانییەكان لە ڕووبەرێكی فراوان كە لە شاری كرماشانی كوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە دەستپێدەكات، تا دەگاتە تاقی كیسرا لە مەدائینی باشووری خۆرهەڵاتی بەغدا، و داگرتنی ئاساوارە دۆزراوەكان لە لیستی “یۆنسكۆ”.


تۆڕی “MSN” لە زاری داریوش فەرمانی بەڕێوەبەری گەشتوگوزار لە پارێزگای كرماشان بڵاویكردەوە، ڕێككەوتن كراوە لەگەڵ عیراق بۆ گەڕان بەشوێن ئاساواری شارستانی ساسانی لەو ناوچانەی دەكەونە نێوان پەرستگەی كانفگار لەنێو كرماشان، تا دەگاتە تاقی كیسرا لە ناوچەی سەلمان بەگ لە عیراق.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئێران، پرۆسەكانی گەڕان جەخت لەسەر شارستانی ساسانییەكان دەكات كە ئاساوارەكانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بڵاوبۆتەوە، بۆیە بڕیاریانداوە لەڕێی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنەوە پرۆسەی گەڕانی هاوبەش بەشوێن ئاساوارەكاندا لە ناوچە مێژووییەكان پەیوەست بە شارستانی ساسانی لە سێ‌ پارێزگادا دەستپێكەبن.

فەرمانی دەڵێت، هەردوو وڵات لەڕێی لیژنەیەكی هاوبەشی گەڕانەوە كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و وابەستە كەلتورییەكانی نێوان هەردوو وڵات مێژووەكەیان بۆ شارستانییە دێرینەكان دەگەڕێنەوە.

شارستانی ساسانی بە ئیمپراتۆری دووەمی فارس دەوترێت كە لەنێوان ساڵانی 615-626ی زاینی حوكمڕان بووە و لەلایەن پادشا ئەردەشێری یەكەمەوە دامەزراوە، پاش شكستی ئەرتبانۆسی چوارەم پادشای پارسی و ئەشكانییەكان.

خۆری ئەو ئیمپراتۆرییە ڕووی لە ئاوابوون كرد، كاتێك یەزدجردی سێیەم دوایین پادشای دەوڵەتی ساسانی (632-651 ز) هەوڵیدا ڕووبەڕووی سوپای ئیسلامی ببێتەوە لە سەردەمی خەلیفەكانی ڕاشیدی.

ڕووبەری خاكی ئیمپراتۆری ساسانی وڵاتی فارس و عیراق، و چەند بەشێكی لە ئەرمینیا و ئەفغانستان و بەشەكانی خۆرهەڵاتی توركیا و چەند بەشێكی پاكستانی لەخۆدەگرتن.

 

میلاكی ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێم دەگوازرێتەوە سەر بەغدا
پێشت میلاكی ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێم دەگوازرێتەوە سەر بەغدا
فەتاح نوسەیف: خولی پیشەگەران عیراق پێشدەخات
دواتر فەتاح نوسەیف: خولی پیشەگەران عیراق پێشدەخات
ەیوەندیدار