زانا هۆڵەندییەكە دەربارەی “بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر” ڕوونكردنەوە دەدات



زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی، فرانک هوگەربیتس، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، كە بەناوی ئەوەوە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز و “وێرانكەر” کە کاریگەری لەسەر ژمارەیەک وڵات ببێت.

فرانک هوگەربیتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە ڕووونكردنەوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دەنگۆیانەی لە ماڵپەڕی (frankhoogerbeets.com) بەناوی منەوە بڵاوكراونەتەوە و باس لە ڕوودانی بوومەلەرزەی “وێرانكەر” دەكەن ڕاست نیین و هیچ پەیوەندییەكەم بەو ماڵپەڕەوە نییە.

ئەو پسپۆڕەی بواری بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو ماڵپەڕە بەناوی منەوە دەنگۆی ئەوەی بڵاوكردۆتەوە، كە بوومەلەرزەیەکی بەهێز پاکستان و ئەفغانستان و هیندستان و بەشی ڕۆژئاوای زەریای هیندی دەگرێتەوە”.

فرانک هوگەربیتس، زانای بواری جیۆلۆجی و بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی پێشبینی بۆ ڕوودانی بوومەلەرزەكانی توركیا ناوبانگی گەورەی پەیدا كرد و چەندین ماڵپەڕ و پەیج لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بەناویەوە كراونەتەوە و بابەتی ڕوودانی بوومەلەرزە بڵاودەكەنەوە.

بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشت
پێشت بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشت
دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سرویا ڕاگەیەنرا
دواتر دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سرویا ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار