ئیدارەی سەربەخۆی سۆران؛ جگە لەسیدەكان ناحیەیەكی دیكەش دەكرێتە قەزا


خەڵك
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، لە دوای بوونی سیدەكان بە قەزا بڕیارە خەلیفانیش بكرێتە قەزا.

هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی ناحیەی سیدەكان بە فەرمی بووە قەزا و فەرمانی بۆ دەرچوو و هەموو ڕێكارەكانی تەواو بوون، بەم نزیكانەش قائیمقامی بۆ دیاری دەكرێت .

ڕاشیگەیاندووە، یەكێك لەبەڕێوەبەری ناحییەكانی سنورەكە دەبێتە قائیمقامی سیدەكان و هاوكات بڕیارە ناحیەی خەلیفانیش ببێتە قەزا و لە ئێستادا كاری بۆ دەكەن و هەركاتێك كارەكان تەواوبوون خەلیفانیش دەبێتە قەزا.

ئاشكراشیكردووە، كە ئەو هەنگاوانە لە چوارچێوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندایە، كە دوای ئەوەی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سۆران كرایە ئیدارەیەكی سەربەخۆ .

هەینی ڕەش، ڕۆژێکی سپی بۆ کڕیاران
پێشت هەینی ڕەش، ڕۆژێکی سپی بۆ کڕیاران
ئاسیاسێڵ بۆ هەرزان كردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕیاری دا
دواتر ئاسیاسێڵ بۆ هەرزان كردنی نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕیاری دا