بۆردێک بۆ دیاریکردنی چارەنوسی ونبووانی هەڵەبجە و ئەنفال پێکهێندراوە



وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان،رایگەیاند کە بۆردی نوێ لە وەزارەتە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە کارکردن بۆ بڕیاردان لەسەر پشکنین و یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ڕەچەڵەکی ئەو کەسانەی کە لە کارەساتەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال ونبوون.

عەبدوڵڵای حاجی مەحمود،وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:”ئەم بۆردە تەنها لایەنی سەرەکیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەرپرسیارێتی ونبووانی لەخۆگرتووە و له ‌دەرەوەی ئەم بۆردە هیچ لایەنێکی فەرمی نییە بۆ گەڕان و بەدواداچوون لەسەر مەسەلەی منداڵە ونبووەکان.”

بۆردەکە کە بە فەرمانێکی وەزاری لە ١٦ ی مانگی یازدەی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری لەسەر دراوە لە پێنج ئەندام پێکدێت، بە سەرۆکایەتی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەندامێتی نوێنەتی چوار وەزارەتی تر کە بریتین لە بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم وەک نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ ، نوێنەرێکی وەزارەتی داد، ڕاوێژکارێک لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، و ڕاوێژکارێک لە وەزارەتی تەندروستی. ئەمە سەرەڕای ئەندامێتی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدانی هەڵەبجە بە وەکالەت.

عەبدوڵڵای حاجی مەحمود راشیگەیاندووە: “وەزارەتی ناوخۆ دەتوانێت پشکنینی (دی ئێن ئەی) ئەنجام بدات و ئامێری پێشکەوتویان هەیە. ئێمە لە دوای دامەزراندنی ئەم بۆردە هەنگاومان ناوە و ڕێکاریشمان داناوە. لەگەڵ کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆمان کردووە لەسەر ئەوەی زۆربەی منداڵە ونبووەکان خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەن. پلانیش هەیە شاندێک دەنێرینە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی بە زووترین کات بەدوای چارەنووسی مناڵە ونبووەکانی هەڵەبجەدا بڕۆین.

بڕیاری نوێ لە بانکی ناوەندییەوە سەبارەت بە مامەڵەکردن بە دۆلار
پێشت بڕیاری نوێ لە بانکی ناوەندییەوە سەبارەت بە مامەڵەکردن بە دۆلار
سودانی چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانەنشینان دەرکرد
دواتر سودانی چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانەنشینان دەرکرد
ەیوەندیدار