وێستگەی هایدرۆپاوەر لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت



فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و لەسەر زێی گەورە دروستدەکرێت، ڕێژەی ٩٥٪ـی کارەکانی دروستکردنی تەواو بووە و گوژمەکەی ١٥١ ملیۆن دۆلارە، ئەمە جگە لەوەی کە ٥٠ هەلی کاری بۆ هاووڵاتییان ڕەخساندووە.

سەگڤان شەوکەت، ئەندازیاری میکانیکی لە پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک، سەبارەت بە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند:”وێستگەکە لە دوو تۆربایین پێکهاتووە و توانای بەرهەمهێنانی ٣٧.٢ مێگاوات کارەبای هەیە”.

هەروەها، حەسەن یوسف، بەڕێوەبەری پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند:”لەئێستادا وێستگەکە کەوتووەتە کار و بەرهەمی هەیە، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی زێی گەورە، بەرهەمی ڕۆژانەی تەنیا ٧ مێگاوات کارەبایە”.

حەسەن یوسف دەشڵێت:”وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک،پرۆژەکە بە دۆستی ژینگە دادەنرێت و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پیسبوونی ژینگە نییە، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆکارێکیش بۆ باشتربوونی دۆخی کارەبا و کێشەی ڤۆڵتییەی ناوچەکەش، چارەسەر دەکات”.

پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بە مامۆستایان دەستیپێکرد
پێشت پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بە مامۆستایان دەستیپێکرد
لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
دواتر لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار