هۆشدارییەک لە قائیمقامی دەربەندیخانەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی



قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان هۆشداری دەداتە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کە هەرچی زووترە (کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستی لەدەربەندیخان چارەسەربکات.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان هۆشداری بە وەزارەتی تەندروستی دەدات و دەڵێت:” کە هەرچی زووترە (کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستی لەدەربەندیخان چارەسەربکاتهەرلەنۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری ، چاککردنەوەی شوێنی مانەوەی پزیشکان و دابینکردنی پزیشکانی پسپۆڕ و سەرجەمی ئەو داواکارییانەی کەبەناوی خەڵکی دەربەندیخانەوە داوامانکردوون بەکردنەوەی بەشی شتنەوەی گورچیلەشەوە) لە قەزای دەربەندیخان چونکە چەندین جار بە پەیوەندی تەلەفونی و نوسراوی ڕەسمی و داواکاری و سەردان بۆ وەزارەتی تەندروستی داوامانکردوە کێشە لەمێژینەکانی کەرتی تەندروستی دەربەندیخان چارەسەربکات.

دەشڵێت، وەزارەتی تەندروستی پێی راگەیاندوون کە پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زۆرینەی داواکاریەکان جێبەجێبکات بەتایبەت کردنەوە بەشی شتنەوەی گورچیلە بەڵام تا ئێستا داواکاریەکان جێبەجێ نەکراوە. داواکارین بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە نەبوونەوەی مەرگی کاک ئەکرەمەکان و ئازیزانمان پێویستە بە زووترین کات بەشی شتنەوەی گورچیلە بکرێتەوە لە دەربەندیخان چونکە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی قەزای دەربەندیخان بەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن پێویستە هەفتانە بە ڕێگای مەرگدا بچنە قەزاکانی دەووروبەری دەربەندیخان

سودانی لە بارەی دۆلارەوە بڕیارێکی دیکەی دا
پێشت سودانی لە بارەی دۆلارەوە بڕیارێکی دیکەی دا
قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بكەوێت
دواتر قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بكەوێت
ەیوەندیدار