وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرد



وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە بەر بەرژەوەندیی گشتی و تەندروستی هاووڵاتییان ، هەر ئۆتۆمبێلێكی هاوردەكراوە “بەردی ساڵۆنسا “یان دەرهێنرا بێت تۆمار ناكرێت .

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە و لە ڕۆژی 14/2/2023 دەركراوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ كراوە تێیدا هاتووە، ڕەزامەندن سەبارەت بە ناوەڕۆكی نووسراوی دەستەی پاراستن و چاككردنەوەی ژینگە، كەتایبەتە بەتۆمارنەكردنی گشت ئەو ئۆتۆمبێلە هاوردەكراوانەی كە “بەردی ساڵۆنسا “یان دەرهێنراوە.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكان كاری پێویست ئەنجام بدەن.

 

بافڵ تاڵەبانی؛ دەبێت دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوەی كێشەكان بێت
پێشت بافڵ تاڵەبانی؛ دەبێت دەستوور خاڵی یەكلاكەرەوەی كێشەكان بێت
ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی پێشكەوتوو بۆ بەرگری شارستانی پارێزگاكان دابینكران
دواتر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی پێشكەوتوو بۆ بەرگری شارستانی پارێزگاكان دابینكران
ەیوەندیدار