پاسپۆرتی سلێمانی بۆ هاووڵاتییان: لە یەک کاتژمێردا لە بەغداد دەبنە خاوەنی پاسپۆرت



پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە ئێستا لە نوسینگەی تایبەت لە پاسپۆرتی گشتی بەغدا ئەو کەسانەی پەلەیانە دەتوانن ببنە خاوەن پاسپۆرت بە رێگەی خزمەتگوزاری خێرا.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو ھاووڵاتییانە دەکاتەوە کە پێویستیانە بە زووترین کات ببنە خاوەن پاسپۆرت بەبێ بوونی ھیچ مەرجێکی وەک ھەبوونی ڕاپۆرتی پزیشکی یاخود تکتی فڕۆکە، ئەتوانن سەردانی نوسینگەی تایبەت بکەن لە پاسپۆرتی گشتی بەغدا بۆ مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت بەڕێگەی(خزمەتگوزاری خێرا-خدمە سریعە)”.

سەبارەت بە نرخەکەی پاسپۆرتی سلێمانی دەشڵێت:” نرخی تێچوونی دەرهێنانی ئەو پاسپۆرتە تەنها 250 هەزار دینارە و لەماوەی کاتژمێرێکدا پاسپۆرتەکەت وەردەگریتەوە”.

دەشڵێت، ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆ سەرجەم ھاووڵاتییانی عێراق و کوردستان دانیشتووی ھەر پارێزگاو ناوچەیەک بن، بەڵام پێویستە ھاووڵاتی سەرجەم پێداویستییەکانی دەرھێنانی تایبەت بە پاسپۆرتی پێ بێت تاوەکو مامەڵەکەی بۆ جێبەجێ بکرێت.

بوومەلەرزەیەكی بەهێز تاجیكستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەكی بەهێز تاجیكستانی هەژاند
هاتووچۆ لە چەند شەقامێکی هەولێر قەدەغە دەکرێت
دواتر هاتووچۆ لە چەند شەقامێکی هەولێر قەدەغە دەکرێت
ەیوەندیدار