وەزارەتی دارایی بڕی قەرزەكانی لەسەر بازرگان و وەبەرهێنەران ئاشكراكرد



وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ساڵی ٢٠٢٢ نزیكەی ٥٢ ملیار دینار قەرزی ئاسانكاری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و ڕێكارەكان بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانكاری لەوەبەرهێن و بازرگانان بەردەوامە.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەچوارچێوەی بەرنامەی چاكسازی حكومەتی هەرێم و هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ زیاد كردنی داهات، ڕێكارە یاساییەكان بۆ تەملیك كرنی ئەو موڵكانە بەردەوامە، كە لە لایەن بازرگانان و وەبەرهێنەران لەكاتی وەرگرتنی قەرزی ئاسانكاری لە ڕێی بانكەكانەوە وەك بارمتە دانراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانی هەرێم، بڕی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەرانە ٣٧٥،٤٤٤،١٨٩،٤٦٥ دینار بووە، بەهۆی دواكەوتنی قەرزەكەوە ٦٥٨،٠٦٣،٨٢٠،٣٣٢ دینار سوودی چۆتە سەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڕی ١٧،٧٤٣،٩٦٧،٧٢٤ دینار بە شێوەی نەقد گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی حكومەتی هەرێم و كۆی گشتی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەران ماوە بڕەكەی بریتییە لە ١،٠١٥،٧٦٤،٠٤٢،٠٧٣ دیناری عێراقی.

هاوكات وەزارەتی دارایی لە ڕێی بانكەكانەوە دەستی كردووە بە تەملیك كردن و فرۆشتنی ئەو موڵكانەی بەبارمتە دانراون و لەو چوارچێوەیەشدا بە بەهای ٣٤،١٥٣،٠٨٠،٠٠٠ دینار موڵكی بەبارمتە دانراو فرۆشراوە و ٧ موڵكی نوێش لە سەر بانكەكانی وەزارەتی دارایی تۆمار كراون.

شارەزایەكی بوومەلەرزەزانی كورد پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەك دەكات
پێشت شارەزایەكی بوومەلەرزەزانی كورد پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەك دەكات
ڕووسیا: سەرۆكی ئۆكراینا بەدەستی ئەمریكا دەكوژرێت
دواتر ڕووسیا: سەرۆكی ئۆكراینا بەدەستی ئەمریكا دەكوژرێت
ەیوەندیدار