بانكی ناوەندی لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێكی دەركرد



بانكی ناوەندی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن بە دۆلارەوە دەركرد.

بەپێی نوسراوێكی بانكی ناوەندی عێراق، لە ئەمڕۆوە، بانكی ناوەندی دۆلار بە كاش ناخاتە بازارەوە بەڵكو لە ڕێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنیيەوە دۆلار دەفرۆشێت .

بانكی ناوەندی ئاماژە بە ئەوە دەكات، لە ئەمڕۆوە هەمو بانك و ناوەند و كۆمپانیایەكی خاوەن مۆڵەت، دەبێت ئەو سیستەمی سەكۆیە بەكاربهێنن بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی. هەر بانك و كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراویش پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت، لەبازاڕ دوردەخرێتەوەو بەشە دۆلاری هەفتانەشی پێ نافرۆشرێت.

بەپێی ئەو بڕیارەی بانكی ناوەندی، بۆڕسە و بازاری ڕەش نامێنێت، ئەگەر هاووڵاتی دۆلاری بوێت دەبێت پسووڵە و داواكاری پێشكەبە بانكی ناوەندی بكات تا دۆلاری بە 131 هەزار دینار لە ڕێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە پێبدات.

هەر بەپێی بڕیارەكە، دۆلاری كاش لە بازار كەم دەبێتەوە هەموو شتێك دەبێت بە دینار مامەڵەی پێوە بكرێت.

سەبارەت بەو بڕیارەی بانكی ناوەندی عێراق، سۆران عومەر پەڕلەمانتاری عێراق دەڵێت، ئەو بڕیارە هەرچەندە كاتی پێویستە، بەڵام جێگیری لەبازاڕی دراو و نرخی دیناردا دروست دەكات، ڕێ لەسپیكردنەوەی پارە دەگرێت.
دەشڵێت، ئەگەر ئەم بڕیارە سەر نەگرێت “دینار بەهاكەی لەدەستدەدات”.

 

May be an image of text

گرژییەكان لە نیمچەدوورگەی كۆریا بەردەوامن
پێشت گرژییەكان لە نیمچەدوورگەی كۆریا بەردەوامن
ئێران لە دروستكردنی چەكی ئەتۆم نزیكبووەتەوە
دواتر ئێران لە دروستكردنی چەكی ئەتۆم نزیكبووەتەوە
ەیوەندیدار