مۆسكۆ: پلانی ئەتۆمی لەدژی ڕووسیا لەئارادایە



 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ رایگەیاند لە  پێگەی فەوجی ٣٨٣هەمینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینیان داوە.

كۆناشینكۆڤ، لە مۆسكۆی پایتەخت زانیاری لەسەر چالاكییە سەربازییەكانی سوپای رووسیا لە جەنگی ئۆكراین بڵاو كردەوە، ئاماژەی بەوە كرد نزیكەی ٦٠٠ سەربازی ئۆكراینیان كوشتووە.

ئاشكراشیكرد “لە دەریاوە لە رێگەی مووشەكی زۆر هەستیارەوە پێگەی فەوجی ٣٨٣هەمینی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای ئۆكراین و عەمبارێكی چەك و تەقەمەنی لە نزیك وێستگەی شەمەندەفەری گرەچانی لە ناوچەی همیلنتسكی كراونەتە ئامانج”.

كۆناشینكۆڤ، ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئۆكرایندا تاكو ئەمڕۆ؛ ٣٨٥ فڕۆكە، ٢٠١ ھێلیكۆپتەر، سێ ھەزار و ١٧٨ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ٤٠٥ سستەمی مووشەكی بەرگریی ئاسمانیی، حەوت ھەزار و ٩٣٥ تانك و زریپۆش، هەزار و ٢٩ مووشەكهاوێژی فرەلووله، چوار ھەزار و ١٤٤ تۆپھاوێژ و ھاوەن، هەشت ھەزار و ٤٥٨ ئۆتۆمبیلی تایبەتی سەربازی لەناوبراون”.

وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە دەڵێـت: دەسەڵاتی ئۆكراین بۆ تاوانباركردنی رووسیا لە بابەتی ئاسایشی ئەتۆمی پلان بۆ چالاكی وروژێنەر دادەنێت.

ڕاشیگەیاند، بۆ ئەم مەبەستە لە وڵاتێكی ئەورووپاییەوە چەند كۆنتەینەرێك ماددەی تیشكدار بەبێ ئەوەی رێكاری گومركی لەگەڵدا بكرێت بۆ ئۆكراین گواستراوەتەوە و بانگەشەی ئەوەشی كراوە كە ئەو ماددانە بۆ ئەوە بەكاردەهێندرێت كە ناوچەیەك وا نیشانبدرێت كە پیسبووە.

ئێران لە دروستكردنی چەكی ئەتۆم نزیكبووەتەوە
پێشت ئێران لە دروستكردنی چەكی ئەتۆم نزیكبووەتەوە
دوای شەش مانگ گەنجێكی ڕفێنراو ئازادكرا
دواتر دوای شەش مانگ گەنجێكی ڕفێنراو ئازادكرا
ەیوەندیدار