بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد



بانكی ناوەندی عێراق چەند بڕیار و ڕێكارێكی بۆ حەواڵە كردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەركرد و جەختی كردەوە، كە ئەو بڕیارانە بۆ سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و دڵنیابوونە لە گەیشتنی بەدەست هاووڵاتیان.

بانكی ناوەندی لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم بانكەكان، كە ئەمڕۆ ١٩ی شوبات بە ژمارە ٥-١١-١٠٨٣ دەریكردووە، بە ٥ لاپەڕە ژمارەیەك بڕیاری دەربارەی حەواڵەكردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات دەركردووە.

وەك لە گشتاندنەكەدا ئامانجی بڕیارەكان ڕوونكراوەتەوە، “بەهێز كردنی ڕۆڵی دامەزراوە بانكی و داراییەكانە بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی دراوی بیانی (دۆلار) بە دەست هاووڵاتیان و ئەوانەی سوودمەند دەبن، كە دەبێتە هۆی سەقامگیری ئەو دراوە لەلایەك و هەروەها پابەند بوون بە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر لە لایەكی دیكەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڕێكارانە بۆ خۆگونجاندنە لەگەڵ چاكسازی لە كەرتی بانكی و گەشەكردنی كاروباری بانكی بەپێی پرنسیپە نێودەوڵەتییەكان.

دەقی ڕێكار و بڕیارەكان:

دۆلار بەرزبووەوە و تمەن گەیشتە كەمترین نرخ
پێشت دۆلار بەرزبووەوە و تمەن گەیشتە كەمترین نرخ
دوو كرێكار لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا
دواتر دوو كرێكار لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار