سعودیە ئەرجەنتینی لە ژمارەیەكی پێوانەیی بێبەش كرد


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە هەڵبژاردەی سعودیە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بێبەش كرد لە هاوتاكردنی ژمارەی پێوانەیی لەگەڵ ئیتاڵیا بۆ زنجیرەی نەدۆڕان.

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی سعودیە توانی بەئەنجامی 2-1 لە سەماكەرانی تانگۆ بباتەوە لە گەڕی یەكەمی خولی گروپەكان لە جامی جیهانی قەتەر 2022.

ئەرجەنتین بە 36 یاریی بردنەوەی یەك لەدوا یەك و بەبێ‌ دۆڕان ماوەتەوە و تەنیا یەك یاریی ماوە بە ژمارەی پێوانەیی ئیتاڵیا بگاتەوە كە 37 یاریی بردنەوەی لەسەریەكە.

لەئێستادا هەڵبژاردەی سعودیە بە سێ‌ خاڵ یەكەمی گروپی سێی جامی جیهانە.

خوێندكارە دەستگیركراوەكانی زانكۆی سلێمانی ئازاد دەكرێن
پێشت خوێندكارە دەستگیركراوەكانی زانكۆی سلێمانی ئازاد دەكرێن
وەزیری پەروەردە بۆ دەوامی سبەینێ‌ بڕیارێكی دەركرد
دواتر وەزیری پەروەردە بۆ دەوامی سبەینێ‌ بڕیارێكی دەركرد