وەزیری پەروەردە نۆژەنكردنەوەی ماڵە سووتاوەكەی سلێمانی لە ئەستۆگرت


وەزیری پەروەردە بۆ ئەو ماڵەی لە سلێمانی سووتا و دوو كچی 12ی ئامادەیی هەیە بڕیاریدا ماڵەكەیان بۆ نۆژەن بكاتەوە و پێداویستی خوێدكارەكانیشیان بۆ دابین بكات.

دوێنێ‌ هەینی 17ی شوباتی 2023، ماڵێك لە گەڕەكی خەبات لە سلێمانی بەهۆی سۆپای نەوتەوە ئاگر دەگرێت و بەتەواوی دەسووتێت و ژنی ماڵەكەش دەڵێت: “خانووی خۆمان نییە و كرێچین”.

وەك ئەو ژنە وتویەتی، “كاتێك لەگەڵ دوو كچی، كە پۆلی 12ی ئامادەیین چووە بۆ خوێندنگە، كە وانەیان هەبووە و ڕۆژی شەممە تاقیكردنەوەیان هەبووە، بەڵام دوو كچی بچووكی لەماڵەوە بوون و كاتێك ویستویانە سۆپاكە ببەنە ژووورەكەیان بۆ سەعی كردن، سۆپاكە بەدەستیانەوە كەوتووە و ئاگری گرتووە”.

لای خۆشیەوە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، سبەینێ‌ كەسێك دەنێرمە خزمەتیان و خانووەکەیان بۆ نۆژەن دەکەمەوە.

وتیشی، “بابەتی کتێبی منداڵەکانیشی، کە پۆلی 12ی ئامادەیین ئاسانە و جل و بەرگ و پێداویستیەکانیشیان بۆ دابین دەکەینەوە”.

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكە 45 هەزار كەسی تێپەڕاند
پێشت ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكە 45 هەزار كەسی تێپەڕاند
لە ترسی بومەلەرزە خوێندن لە زانكۆكانی ئیستەنبوڵ دەكرێت بە ئەلیكترۆنی
دواتر لە ترسی بومەلەرزە خوێندن لە زانكۆكانی ئیستەنبوڵ دەكرێت بە ئەلیكترۆنی
پەیوەندیدار