لەسەر مردنی ژنێک لە هەولێر روونکردنەوە دەدرێت



نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر رەتیدەکاتەوە کە ئافرەتێک بەهۆی کەمتەرخەمی نەخۆشخانەکەیانەوە گیانی لەدەستداوە و دەڵێت:”ئەوەی پێویست بووە بۆی کراوە، بەڵام دوای سێ رۆژ لە نەخۆشکەوتنی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و کاتێک گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە بارودۆخی زۆر خراپ بووە”.

نەخۆشخانەکە لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی ناڕاست لەچەند سۆشیال میدیایەك کە گوایە ئافرەتێك کەم تەرخەمی نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە کەوا بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەماڵەوە ژانی سکی هەبووە دواجار کە بارودۆخی زۆر توند دەبێت ئینجا بەپەلە دەیهێننە نەخۆشخانە و لەوێ دەست بەجێ پشکنین بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت سكی پڕە لەدەرەوەی منداڵدان(حمل خارج رحم)”.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە راستەوخۆ دوو کانیۆلای بۆ دادەندرێت و پشکنین خوێنی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت ڕێژەی خوێنی زۆرکەمە و هیمۆگلۆبینی گەیشتووەتە خوار ٣ ڕاستەوخۆ دوای ڕەزامەندی بنەماڵە لەبەر مەترسیداری حاڵەتەکە براوەتە ژووری نەشتەرگەری و کاری پێویستی بۆ کراوە بەڵام بەهۆی دواکەوتنی لەسەردانیکردنی نەخۆشخانە بارودۆخەکەی irreversible shock بووە و دوای نەشتەرگەری لەیەکەی چاودێری چڕ خەوێندراوە.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوپاتیدەکەینەوە کەوا ئەوەی لەسەر ئەرکی نەخۆشخانەو پزیشکان و کارمەندان بووە کراوە، بەڵام دواکەوتن هۆکاربووە.

نرخی دۆلار دابەزی
پێت نرخی دۆلار دابەزی
” ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت 36 دۆلاری بۆ ماوەتەوە”
دوات ” ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت 36 دۆلاری بۆ ماوەتەوە”
پەیوەندیدار