کەشناسێکی کورد زانیاری لەسەر شەپۆلێکی بارانبارینی نوێ ئاشکرا دەکات



کەشناسێکی کورد زانیاری نوێ لەسەر هاتنی شەپۆلی بارانبارین و کۆتاییهاتنی شەپۆلی سەرما ئاشکرادەکات و دەڵێت:” شەپۆلی بارانبارین بۆ کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی سێ دەردەکەونەوە”.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاندووە، کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەگەر هەیە شەپۆلەکانی بارانبارین لە ناوچە بیابانییەکانی سعودییەو نیمچه دورگەی عەرەب دەستپێبکەنەوه واتە شەپۆلەکانی دەریای سوور چالاک دەبن، ئەمەش هۆکارێکی یارمەتیدەری باشە بۆ کۆتاییهاتنی سەرماو دەستپێکردنەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان.

دەشڵێت:” ئەگەر هەیە نیوەی دووەمی ئەم مانگە بارانبارین لە ناوچەکەمان بوەستێت، بەڵام ئەمە جێگای نیگەرانی نییە و بەمزووانە شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی سێ دەردەکەونەوە”.

” ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت 36 دۆلاری بۆ ماوەتەوە”
پێشت ” ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت 36 دۆلاری بۆ ماوەتەوە”
عومرەكارێكی كوردستان لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
دواتر عومرەكارێكی كوردستان لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
ەیوەندیدار