كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەكات وتا 19ی شوبات بەردەوام دەبێت



بە بەشداری چەندین سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی و سەركردەی وڵاتان ئەمڕۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەكات و تاوەكو 19ی شوبات بەردەوام دەبێت، كە بە گەورەترین سەكۆی گفتوگۆكردنی ئاسایش لە جیهان دادەنرێت.

ئەمڕۆ هەینی 17ی 2ی 2023 بە ئامادەبوونی چەندین سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی و سەركردەی وڵاتان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەست پێدەكات و تاوەكو 19ی شوبات بەردەوام دەبێت و لە عیراق و هەرێمی كوردستان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری تێدا دەكەن .

لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ی ئەمجارە زیاتر لە 40 سەرۆك و سەرۆك وەزیران و90 وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا و ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئەمریكای لاتینی بەشدارن و كۆنفرانسە بە گەورەترین سەكۆی گفتوگۆكردنی ئاسایش لە جیهان دادەنرێت و تاوەكو ئێستا چەندین رێككەوتنی ئاسایش و دیپلۆماسیی جیهان لەوێوە كراون.

بە پێی زانیارییەكان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی بەشدار لە كۆنفرانسەكە كۆببێتەوە.

ئەو خێزانەی لەبوومەلەرزەكەی سوریا رزگارییان بوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لەتوركیا گیانیانلەدەستدا
پێشت ئەو خێزانەی لەبوومەلەرزەكەی سوریا رزگارییان بوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە لەتوركیا گیانیانلەدەستدا
ژمارەی گیانلەدەستدان لە توركیا و سوریا گەیشتە زياتر له 43 هەزار كەس
دواتر ژمارەی گیانلەدەستدان لە توركیا و سوریا گەیشتە زياتر له 43 هەزار كەس
ەیوەندیدار