ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژی لە هەولێر جێبەجێ‌ دەكرێن



بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمساڵ ژمارەیەك پڕۆژەی ستراتیژی لە سنووری ھەولێر بكەونە واری جێبەجێكردن و یەكێك لەو پڕۆژانەش، “كردنەوەی كارگەیەكی گەورەی چیمەنتۆیە”.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: “بەپێی پلانی وەبەرھێنان بڕیارە ئەمساڵ ژمارەیەك پڕۆژەی ستراتیژی لە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ بكەونە واری جێبەجێكردنەوە و ئێستا ژمارەیەك وەبەرھێنان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیان لە قۆناغی پێدانی مۆڵەتدان و گەشبینین بەوەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كردنەوەی پڕۆژەی ستراتیژی لە كەرتی وەبەرھێنان باشتر بێت.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی ھەولێر:”یەكێك لەو پڕۆژە ستراتیژییانە پیشەسازیی دامەزراندنی كارگەیەكی بەرھەمھێنانی چیمەنتۆیە و ئێستا پڕۆژەكە لە باری پێدانی مۆڵەتی وەبەرھێنانە.”

سامان عارەب دەڵێت: “ئەو پڕۆژانەی لە ھەردوو كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵین جگە لەوەی بەرھەمیان دەبێت بۆ ھەرێمی كوردستان دەرفەتی كاریش بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دەڕەخسێنن، ھەر پڕۆژەیەك بكرێتەوە چەندین كەس لێی سوودمەند دەبن و كاریان دەست دەكەوێت.”

گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون بە دینار دەكرێت
پێشت گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون بە دینار دەكرێت
بارزانی: دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە كە لە پێناوی دامەزراوە
دواتر بارزانی: دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە كە لە پێناوی دامەزراوە
ەیوەندیدار