بەرشەلۆنە ڕیزەكانی پتەوتر دەكات



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لە هاوینی داهاتوو بۆندێكی نوێ‌ واژۆ دەكات بۆ پتەوكردنی هێڵی بەرگری تیپەكەی بە یاریزانێكی تر .

بەپێی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئەڵمانی، بەرشەلۆنە لەگەڵ ئیڤان ندیكا بەرگریكاری فەرەنسایی و یاریزانی ئاینتراخت فرانكفۆرت گەیشتۆتە ڕێككەوتن كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی تەواو دەبێت.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، ندیكای تەمەن (23 ساڵ)، بۆندی گواستنەوە بۆ بەرشەلۆنە لە ئاداری داهاتوودا واژۆ دەكات.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئەڵمانی پێیوایە، چەند هۆكارێك لە پشت سەرسامبوونی بەرشەلۆنەوە هەیە بە ندیكا، دەركەوتووترینیان باڵابەرزی یاریزانەكەیە (1.92 سم) لەگەڵ یاریكردنی بە پێی چەپ، وێڕای ئەوەی یاریزانی سەرەكییە لە ڕیزی تیپەكەی.

ئەمریكا بۆ ئۆكراینا: دانوستان لەگەڵ ڕووسیا بكە
پێشت ئەمریكا بۆ ئۆكراینا: دانوستان لەگەڵ ڕووسیا بكە
مەلا یاسین: ئەو پارەیەی كۆكراوەتەوە بۆ توركیا و سوریا ڕێگای ئەمین نییە بۆ ناردنی
دواتر مەلا یاسین: ئەو پارەیەی كۆكراوەتەوە بۆ توركیا و سوریا ڕێگای ئەمین نییە بۆ ناردنی
ەیوەندیدار