تیمەكانی عێراق لە باكووری كوردستان دوو كەسیان رزگار كرد



 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی عێراق رایگەیاند، دوو كەس كە لە دوای بوومەلەرزەكانی باشووری توركیا لەناو ئەسانسۆرێكدا لە پارێزگای هاتای گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەكانی عێراقەوە رزگاركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی عێراق رایگەیاند، دوو كەس كە لە دوای بوومەلەرزەكانی باشووری توركیاوە كە چەقەكەی پارێزگای مەڕەش بوو، لەناو ئەسانسۆرێكدا لە پارێزگای هاتای گیریان خواردبوو، لەلایەن تیمەكانی عێراقەوە رزگاركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای بوومەلەرزەكانی توركیا، دوو كەس كە لەناو ئەسانسۆرێكدا لە پارێزگای ھاتای گیریان خواردبوو، سەركەوتووانە لەلایەن تیمەكانی گەڕان و رزگاركردنی عێراقەوە دەرھێنراون.

باسی لەوەش كردووە، تیمەكانی گەڕان و رزگاركردنی عێراق بەردەوامن لە كارەكانی گەڕان و رزگاركردن لە توركیا.

رۆژی شەشی ئەم مانگە دوو بوومەلەرزە بەگوڕەكانی ٧،٧ و ٧،٦ پلە لە پارێزگای مەڕەش روویاندا و كاریگەرییان لەسەر ١٠ پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان و پێنج پارێزگای سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان دروست كرد.

حكوومەتی عێراق و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، تیمی فریاگوزاریی و گەڕان و رزگاكردنیان بۆ ئەو ناوچانەی توركیا و سووریا ناردووە كە بەھۆی بوومەلەرزەكانەوە زیانیان بەركەوتوو.

بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو كەسانەی لە توركیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەكانەوە گیانیان لەدەستداوە ٣٧ ھەزار كەسی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی دارایی كارئاسانی بۆ بەڵێندەران و وەبەرهێنەران دەكات
پێشت وەزارەتی دارایی كارئاسانی بۆ بەڵێندەران و وەبەرهێنەران دەكات
ڤایرۆسی جگەر چییە؟
دواتر ڤایرۆسی جگەر چییە؟
ەیوەندیدار