كارتی نیشتمانی زانیاری لەسەر وەرگرتنەوەی كارتەكە بە هاووڵاتیان دەدات



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانیان تاوەكو بەرواری 23ی ئابی ساڵی ڕابردووە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و جەختیشدەكاتەوە، دەوام لە 2ی نیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە هەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی بەرواری وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانیەکانیان تا (٢٠٢٢/٨/٢٣)ە، كارتەكانیان گەڕاوەتە و‎ بەرواری وەرگرتنەوەی لەژێر وەسڵەكە نووسراوە.

‎‏‎‏‎ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەك شەممەوە تا پێنج شەممە ‏‎‏‎لە كاتژمێر (٢)ی پاش نیوەڕۆ بۆ (٥)ی ئێوارە دەتوانن سەردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەكانیان‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، ‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎پێداویستیەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی بریتیە لە ‏‎ڕەگەزنامەی‌ عێراقی‌ ‏‎‏‎‏‎‏‎و پێناسی‌ باری شارستانی‌ و ‎‏‎‏‎‏وەسڵی‌ وەرگرتنەوەی‌ كارتی نیشتیمانیەكە، ناوی ئەو ‎‏‎‏‎كەسەی تۆمار كراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت ھەر ئەو كەسە بچێتەوە بۆ كارتەكە.

عیراق لە تاران ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە
پێشت عیراق لە تاران ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە
شیعە: كورد هۆكاریی دواكەوتنی بودجەیە
دواتر شیعە: كورد هۆكاریی دواكەوتنی بودجەیە
ەیوەندیدار