ناتۆ: هێرشە گەورەكەی ڕووسیا دەستپێدەكات



ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ڕایدەگەیەنێت، هێرشە گەورەكەی ڕووسیا كە مەترسی ڕوونی دەكرا “دەستیپێكردووە”، ئەمەش لە دوای ساڵێك لە دەستپێكردنی جەنگ لە ئۆكراینا.


ستۆلتنبێرگ ڕایگەیاند:”هەرگیز ئەوە بەدی ناكەین كە سەرۆك پۆتین ئامادەی ئاشتی بێت، ئەوەی دەیبینین ئەوەیە تائێستاش دەیەوێت دەست بەسەر ئۆكراینادا بگرێت”.

بە وتەی ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی:”دەبینین چۆن هێز و چەك و توانای سەربازی زیاتر ڕەوانە دەكەن”.

لەسەر ئاستێكی بەرفراوان لەوبڕوایەدان، ڕووسیا پیلان بۆ هێرشێكی گەورەی نوێ‌ دادەنێت، ئۆكرایناش دەڵێت، پێویستی بە فڕۆكەی جەنگی و مووشەكی دوورمەودایە، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوە و كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو خاكانەی لە شەڕەكاندا لەدەستیداوە.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدادە
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدادە
عیراق لە تاران ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە
دواتر عیراق لە تاران ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە
ەیوەندیدار