بەكرەجۆ سەمونخانەیەك داخرا



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكان و دەست بەسەردا گرتنی كۆمەڵێك كەرەستە و كەلوپەلی خراپبوودا، بڕیاری داخستنی سەمونخانەیەكەیان دەركرد.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١3ی شوبات، لەلایەن لیژنەی دووی چاودێریكردنی نانەواخانە و سەمونخانەكان، سەمونخانەی بەردی و كارەبایی “شیرین كار” كە دەكەوێتە ناحیەی بەكرەجۆ داخرا.

هاوكات ئاكۆ حسن، سەرۆكی لیژنەی دووی نانەواخانەكان رایگەیاندووە، سەمونخانەكە مۆڵەتی تەندروستی نەبووە و لە هەمان كاتدا پابەندی رێنماییە تەندروستیەكانیش نەبووە، جگە لەوانەش، لەناو سەمونخانەكەدا دەستگیراوە بەسەر كۆمەڵێك كەرەستەو كەلوپەلی خراپبوودا كە شیاو نەبوون بۆ بەكارهێنان.

ئاشكراشیكردووە، بە بریاری قائیمقامی سلێمانی سەمونخانەكە داخراوە، بۆ ماوەی ٧ رۆژ رێگە بە كاركردنی نادرێت.

بومەلەرزەیەكی نوێ‌ توركیای هەژاند
پێشت بومەلەرزەیەكی نوێ‌ توركیای هەژاند
سێیەم بەشی دابەشكردنی نەوت دەستی پێكرد
دواتر سێیەم بەشی دابەشكردنی نەوت دەستی پێكرد
ەیوەندیدار