ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكراكرا


سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق كۆبونەوە و لە كوبونەوەكەدا گفتوگۆیان دەربارەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز كردووە.

ئومێد سەباح ، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كە ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/٢/١٢ لە بەغدا، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق كۆبوونەوە و بریاردرا درێژە بە كۆبوونەوەكان بدرێت تا دەگەین بە ڕێككەوتنێكی هاوبەش و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دیاریكرا بۆ كۆبوونەوە.

كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق لەكەشێكی ئەرێنی دا كۆتایی هات:
ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/٢/١٢ لە بەغدا، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق كۆبووینەوە، لە كوبونەوەكەدا، گفتوگۆمان دەربارەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز كرد و پێشنیارەكانی حكومەتی هەرێممان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە پێشكەشی وەزارەتی نەوتی عیراق كرد، هەر لە كۆبوونەوەكەدا، بریار درا درێژە بە كۆبوونەوەكان بدرێت تا دەگەین بە ڕێككەوتنێكی هاوبەش و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دیاریكرا بۆ كۆبوونەوە.

قد تكون صورة ‏‏‏‏٦‏ أشخاص‏، و‏أشخاص يجلسون‏‏ و‏أشخاص يقفون‏‏

بانكی ناوەندی دۆلار بە 132 هەزار بە بەشێكی هاووڵاتیان دەفرۆشێت
پێشت بانكی ناوەندی دۆلار بە 132 هەزار بە بەشێكی هاووڵاتیان دەفرۆشێت
کۆڵەکەی سەرەکی بوون بە نەتەوە چییە؟
دواتر کۆڵەکەی سەرەکی بوون بە نەتەوە چییە؟
پەیوەندیدار