ژمارەی قوربانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بەرز دەبێتەوە



 

تا دێت ژمارەی قوربانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بەرزتر دەبنەوە و خەریكە كارەساتێكی مرۆیی ڕوو دەدات.

هاوكارییەكان بۆ تەواوی لێقەوماوان ناگەنە ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا، لەوێ زیاتر لە پێنج ملیۆن كەس بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە، ژیانیان لە مەترسیدایە.

پارێزگاكانی ئیدلب، حەلەب، حەما، لازقییە و تەرتوس كەوتنە ژێر كاریگەری بوومەلەرزە بەهێزەكانی رۆژی شەشی شوبات، تا ئێستاش هەوڵەكانی تیمە فریاگوزارییەكان بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانەی لەژێر داروپەردووی بیناكاندا گیریان خواردووە، بەردەوامن.

بەپێی زانیارییەكان، لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان و پارێزگای ئیدلب دوو هەزار و ١٦٦ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار و ٩٥٠ی دیكەیش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵیی سانا سەر بە حكومەتی سووریاش بڵاویكردەوە، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە لەو ناوچانەی لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتدا لە هەریەك لە پارێزگاكانی حەلەب، حەما، لازقییە و تەرسوس هەزار و ٤٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٣٤١ی دیكەیش برینداربوون.

لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە باكووری سووریا، زۆرێك لە باڵەخانەكان داڕووخان یان زیانیان پێگەیشتووە.

ئەندامانی سوپای نیشتمانیی سووریاش بەشداری لە كارەكانی گەڕان و رزگاكردنی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆن دەكەن.

بریندارەكان لە بنكە تەندروستییەكان چارەسەریان بۆ دەكرێت، هەزاران كەس لە رزگاربووانی بوومەلەرزەكە كە ماڵەكانیان وێران بووە یان زیانیان پێگەیشتووە، شەو لە شەقامەكان و مزگەوتەكان یان لەژێر خیوەتەكان دەمێننەوە.

كاولكارییەكانی شارۆچكەی جەندریس لە عەفرین یەكێكە لەو شوێنە نیشتەجێبوونانەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی بەرگریی شارستانی لە میانی هەوڵەكانی گەڕان و رزگاركردندا، تەرمی زیاتر لە ٥٠٠ كەس دۆزراوەتەوە، سەدان برینداریش دەرهێنراون.

پاشلەرزەكان مەترسی شكانی بەنداوەكانی توركیایان دروستكردووە
پێشت پاشلەرزەكان مەترسی شكانی بەنداوەكانی توركیایان دروستكردووە
بە تۆمەتی دزینی 15 ملیۆن دینار كەسێك دەستگیر كرا
دواتر بە تۆمەتی دزینی 15 ملیۆن دینار كەسێك دەستگیر كرا
ەیوەندیدار