ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە



فەخرەددین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا، رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە ٢٢ هەزار و ٣٢٧ هاوولاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨٠ هەزار کەسیش بریندار بوون.

فەخرەددین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” رێوشوێنی پێویست بەرامبەر ئەو هەوکردنانە دەگیرێتەبەر کە لەوانەیە دوای بوومەلەرزەکە سەرهەڵبدات. ڤاکسینی دژە هاوکردنی مێشک و ڤاکسینی تیتانۆس رەوانەی ناوچەکە کراون”.

سەبارەت بە ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکان، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد: ٢٢ هەزار و ٣٢٧ هاووڵاتی لەو کارەساتی بوومەلەرزەیەدا گیانیان لەدەستدا، ٨٠ هەزار و ٢٧٨ کەسیش بەبرینداری رزگاریان بووە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت
پێشت سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت
شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد
دواتر شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد
ەیوەندیدار