دۆلار بە 130 هەزار دینار خرایە بەردەست


بانكی ڕافیدەینی عێراقی ڕێكار و مەرجەكانی فرۆشتنی دۆلاری بەنرخی هەرزان‌ و بە (131) هەزار دینار لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاشكراكرد.

بانكی ڕافیدەین لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر كەسێك گەشیار بێت ‌و گەشت بكات لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە، دەتوانێت تاوەكو بڕی 7 هەزار دۆلار لەبانكەكەیان بكڕێت بە نرخی فەرمی، كە بۆ هەر 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە گەشتیار پاسپۆرتەكەی بەسەرنەچووبێت و تكتی گەشتەكەی پێبێت و بلیتی چوونە ناو فڕۆكەی بڕیبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دەبێت گەشتیار ماستەركارد یان كارتی KYC دەركردبێت و سەرجەم بەڵگەنامەكانی بەخۆڕایی لە پەنجەرەی بانك لە فڕۆكەخانە بۆ كۆپی دەكرێت.

مێسی دەبێتە باشترین یاریزانی 2022 ؟
پێشت مێسی دەبێتە باشترین یاریزانی 2022 ؟
ڕێگە وشكانییەكە پێگەی عیراق لە جیهاندا دەگۆڕێت
دواتر ڕێگە وشكانییەكە پێگەی عیراق لە جیهاندا دەگۆڕێت
پەیوەندیدار