١٤ بارهەڵگر هاوكاریی حکومەتی هەرێم گەیشتە عەفرین



حکومەتی هەرێمی كوردستان ١٤ بارهەڵگر هاوكاریی مرۆیی گەیاندە شارۆچكەی جندرێس-ی سەر بە شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئەو ١٤ بارهەڵگرەی كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەكراوەو جلوبەرگ و بەتانی و خێوەتیان باركردووە، لەڕێگەی دەروازەی سنووریی ئۆنجوپنار-ی توركیاوە گەیشتنە ناو خاكی سووریاو بەرەو ناحیەی جندرێس-ی سەر بە عەفرین بەڕێكران، كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە دووچاری وێرانكاریی بووەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکان، لە ناحیەی جندرێس بەهۆی بوومەلەرزەكەوە سەدان بینا بە تەواوەتی رووخاون، زیاتر لە ٧٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوەو سەدان كەسیش برینداربوون.

سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە لە تێپەڕاندنی بودجە پەلەبکرێت
پێشت سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە لە تێپەڕاندنی بودجە پەلەبکرێت
تورکیا؛ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە
دواتر تورکیا؛ نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە
ەیوەندیدار