لە سلێمانی نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بوومەلەرزە ئەنجامدرا



لە سەرجەم مزگەوتەكانی سلێمانی نوێژی مردوو بۆ ئەو قوربانیانە ئەنجام درا كە لە بومەلەرزەكەی ڕۆژی دووشەممەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا.

لە مزگەوتی دار سەلام لە گەرەكی كارێزەوشك لە شاری سلێمانی هاوشێوەی مزگەوتەكانی دیكەی شارەكە و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، مسوڵمانان لەكاتی نوێژی هەینییدا نزای لێخۆشبوونیان بۆ ئەو كەسانە كرد كە لەو كارەساتەدا گیانیان لەدەستدا، هاوكات نزای چاكبوونەوەیان بۆ برینداران كرد.

پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی دار سەلام، دكتۆر عیرفان رەشید لە گوتاری هەینیدا داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان كرد كە بەشداربن لە كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكان لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، و وتی، “ئێمە دەبێت بە ڕۆح و دڵ لەگەڵ ئەو برایانەمان دابین كە لەو وڵاتانە لێیان قەوماوە، چونكە موسڵمان بە موسیبەت تاقیدەكرێتەوە و ئەمە تاقیكردنەوەمانە”.

ئەنجامدانی نوێژی مردوو بۆ قوربانیانی بوومەلەزرەكان لە كاتێكدایە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ قوربانیانی رووداوەكە بەردەوامە.

لە ناوچەیەكی هەرێم پشوو ڕاگەیاندرا
پێشت لە ناوچەیەكی هەرێم پشوو ڕاگەیاندرا
وەزارەتی دارایی عێراق بەهای دیناری لە دەروازە سنوورییەکان جێگیرکرد
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بەهای دیناری لە دەروازە سنوورییەکان جێگیرکرد
پەیوەندیدار