“ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دروستدەكرێت و دادگای فیدڕاڵیش دەستكاری دەكرێت”



سەرۆك كۆماری عێراق دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پەڕلەمانتارانی پارتی لە عێراق و نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دروستدەكرێت و دادگای فیدڕاڵیش دەستكاری دەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی، شوان محەممەد، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “چەندین بابەتمان لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق باسكرد، لەوانە ڕەوشی عێراق بەگشتی و حكومەتی عێراق كە كورد لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشێكە لێی.”

باس لە ئەوەش دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بڕیارەكانی دادگەی باڵای عێراق دژ بە هەرێمی كوردستان كراوە و سەرۆككۆمار وتوویەتی هەوڵەكان چڕبوونەتەوە بۆئەوەی دادگەی باڵای فیدراڵی پێكبهێندرێتەوە، چونكە ئێمە دەزانین كاتی خۆی زۆرینەی لایەنە كوردستانییەكان بەو پێكهاتە و فۆرمە دەنگیان بۆ نەداوە.

وتیشی، سەرۆك كۆمار پێی ڕاگەیاندين كە ئەنجوومەنی فیدراڵی دروستدەكرێت و دادگەی فیدراڵییش دەستكاری دەكرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق بەهای دیناری لە دەروازە سنوورییەکان جێگیرکرد
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق بەهای دیناری لە دەروازە سنوورییەکان جێگیرکرد
بانكی جیهانیی پشتیوانیی دارايى پێشكەشی توركیا دەكات
دواتر بانكی جیهانیی پشتیوانیی دارايى پێشكەشی توركیا دەكات
پەیوەندیدار