گیانلەدەستدان لە باكووری كوردستان زیاتر بەرز بووەوە



 

ئەمڕۆ هەینی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە لە باكووری كوردستان و توركیا زیاتر بەرز بووەوە.

دەزگای ئافادی توركیا دواین ئاماری لە ئەمڕۆ هەینیدا بڵاوكردەوە، دەڵێت: “تا بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بوومەلەرزەكانی مەڕەش ١٨ هەزار و ٣٤٢ كەس گیانیانلەدەستداوە و ٧٤ هەزار و ٢٤٢ كەسیش بریندار بوون”.

باكووری كوردستان و توركیا
18342 گیانلەدەستدان
74242 بریندار

ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا
4.000 گیانلەدەستدان
5300 بریندار

ئەمڕۆ هەینی بۆ ڕۆژی پێنجەم گەڕان و ڕزگاركردنی لێقەوماوان درێژەی هەیە، زیاتر لە 100 هەزار كەس لە پرۆسەی گەڕان و ڕزگاركردن بەردەوامن.

لە شاری ئەدەنە منداڵێك بەزیندوویی دوای چوار ڕۆژ لە ژێر باڵەخانەیەكی ڕووخاودا دەرهێنرا بەجۆرێك كەس پێشبینینەدەكرد لەو كەشە ساردەدا بۆ ماوەی زیاتر لە 90 كاتژمێر بمێنێتەوە.

هەر لە شاری ئەدەنە پێنج تەرم دۆزرانەوە لەنێو داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەكاندا، گومان دەكرێت هەموویان ئەندامی خێزانێك بن.

لە شاری مەڕەش بە هەمان شێوە منداڵێك دوای زیاتر لە 88 كاتژمێر ڕزگاركرا.

لەبارەی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریاوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڕیاریدا گەمارۆكانی سەر سووریا سووك بكات، بە ئامانجی كارئاسانی بۆ گەیشتنی هاوكارییە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان بۆ سووریا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، سووككردنی گەمارۆكان بۆ ڕێگاكردنەوەیە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان كە پێشتر ڕێگەپێدراو نەبوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش داوای لە دەوڵەتی سووریا كرد هەموو سنوورەكانی بكاتەوە بۆ گەیشتنی هاوكارییەكان.

دوێنێ یەكەم كاروانی هاوكاری مرۆیی لە توركیاوە گەیشتە سووریا لە دەروازەی بابولهەواوە.

ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان دەوری 4 هەزار كەسە، بەڵام چاوەڕێدەكرێت بۆ شەش هەزار كەس بەرزبێتەوە و گەیشتن بە شوێنی بوومەلەرزەلێدراوەكانیش قوورسە

لە مەڕەش دوو خوشك رزگار كران
پێشت لە مەڕەش دوو خوشك رزگار كران
ئەمریكا سزاكانی سەر سووریا سووكدەكات
دواتر ئەمریكا سزاكانی سەر سووریا سووكدەكات
ەیوەندیدار