دوای ٦٨ كاتژمێر ژنێكی ٨٠ ساڵان لە هاتای رزگار كرا



 

لە پارێزگای هاتای دوای تێپەڕینی ٦٨ كاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەكەدا، ژنێكی ٨٠ ساڵان لەژێر داروپەردووی رووخاو رزگار كرا.

تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن لە میانی كارەكانیاندا لە باڵەخانەی پێنج نهۆمیی ئەرۆغڵو لە گەڕەكی مستەفا كەمال گوێیان لە هاوار و ناڵەی شازییە كاڵائاغزی تەمەن ٨٠ ساڵان بوو.

دوای نزیكەی چوار كاتژمێر هەوڵ و كاركردن، تیمەكان كاڵائاغزیان بە برینداری لەژێر دارووپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەكەدا دەرهێنا و رزگاریان كرد و دواتر بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن رەوانەی نەخۆشخانەیان كرد.

دوای رزگاركردنی ژنە ٨٠ ساڵانەكە، تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن و سەربازان باوەشیان بە یەكتردا كرد و فرمێسكی خۆشییان رشت.

تا دێت ژمارەی بوومەلەرزەلێدراوان بەرزتر دەبێـتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماری قوربانیان گەیشتە 16.400 گیان لە دەستدان لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، توركیا و سووریا.

سوودانی هەڵمەتی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكانی ڕاگەیاند
پێشت سوودانی هەڵمەتی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكانی ڕاگەیاند
بەغدا لە ئەمریكاو ئیماراتەوە گفتوگۆی دۆلار دەستپێدەكات
دواتر بەغدا لە ئەمریكاو ئیماراتەوە گفتوگۆی دۆلار دەستپێدەكات
ەیوەندیدار