دوای 64 كاتژمێر چوار منداڵی یەك خێزان ڕزگار كران



تیمەكانی ئافادی پارێزگای تۆكات دوای ٦٤ كاتژمێر لە بوومەلەرزەكەی پارێزگای مەڕەشی باكووری كوردستان ، چوار منداڵی یەك خێزانیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی ڕووخاو ڕزگاركرد.

كارەكانی گەڕان و رزگاركردن لە باڵەخانە رووخاوەكانی ئەو بوومەلەرزانەی كە بەگوڕی ٧،٧ و ٧،٦ پلە پارێزگای مەڕەشی هەژاند و كاریگەری لەسەر ١٠ پارێزگای دیكە هەبوو، بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیارییەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی ئافادی پارێزگای تۆكاتەوە دەستكەوتوون، چوار منداڵی یەك خێزان كە تەمەنیان لە نێوان دوو بۆ ١٠ ساڵ دەبێت، دوای ٦٤ كاتژمێر لە بوومەلەرزەكە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی پێنج نهۆمی لە شارۆچكەی گۆلباشی لە پارێزگای ئادیامان رزگاركران.

منداڵەكان ڕادەستی تیمە تەندروستییەكان كران.

گیانلەدەستدان گەیشتە 16.400
پێشت گیانلەدەستدان گەیشتە 16.400
ئومێد خۆشناو: كەمپینی هەولێرمان بۆ هاوكاری بوومەلەرزە لێدراوان ڕاگەیاند
دواتر ئومێد خۆشناو: كەمپینی هەولێرمان بۆ هاوكاری بوومەلەرزە لێدراوان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار