بوومەلەرزەیەك لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانی دا



شارەزایەكی بواری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاشكرای دەكات، كە پێشتر پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەی كردووە و دوای 24 كاتژمێر لە پێشبینییەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا.

محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێش 24 كاتژمێر و هەروەها ئەمڕۆش پێشبینیم بۆ ڕوودانی بوومەلەرزە لە ڕۆژهەلاتی كوردستان لەنێوان پلەی 3 بۆ پلەی ڕێختەر كرد و ڕامگەیاند، كە ئەگەر هەیە بوومەلەرزە لەناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران هەروەها کوردستان و ئێران ڕووبدات بەپلەیەک، کە تەنیا هەستی پێدەکرێ و بێ زیانه.

ڕاشیگەیاند، كەمێك پێش ئێستا و لە كاتژمێر 5:05 خوولەك بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قوڵایی 17 كیلۆمەتر گوندی (ئنجیرك)ی لە نزیك ئیسلام ئاباد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانى هەژاند، كە ئەوە جووڵەیەكی سەرەتاییە دەركەوتووە.

ئەو شارەزایەی بوومەلەرزەزانی پێشبینی ئەوەش دەكات، “بائەمەش وەک پێشبینیم بمێنێتەوه، بوومەلەرزەیەک لەداهاتوودا لە باشوری سوریا و لوبنان ڕوودەدات بەهۆی کاریگەری و چالاکی پلێتی عەرەبی بۆ فارسی”.

ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سوریا زیاتر لە 12 هەزار كەس تۆماركراوە
پێشت ژمارەی گیان لەدەستدانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سوریا زیاتر لە 12 هەزار كەس تۆماركراوە
ئەو هۆكارانەی عیراقیان لە سیستمی دارایی جیهان دوورخستەوە
دواتر ئەو هۆكارانەی عیراقیان لە سیستمی دارایی جیهان دوورخستەوە
ەیوەندیدار