ژمارەی گیانلەدەستدان 11 هەزار كەسی تێپەڕاند



 

ژمارەی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان 11 هەزار كەسی تێپەڕاند، بەجۆرێك تا ئێستا 11.324 كەس گیانیان لەدەستداوە و پرۆسەی گەڕان و ڕزگاركردنیش بەردەوامی هەیە.

باكووری كوردستان و توركیا
8.574 كەس گیانیان لەدەستداوە.
40.910 كەس بریندارن.
5.775 باڵەخانە ڕووخاون.
8 هەزار كەس ڕزگاركراون.

ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا
2.750 كەس گیانیان لەدەستداوە
4.645 كەس بریندارن.

ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بۆ بەسەركردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەكان گەیشتە شاری مەڕەشی باكووری كوردستان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێكدا لە مەڕەش بە ئاماژەدان بەوەی شارەكە زۆرترین زیانی بەركەوتووە، ڕایگەیاند، هاووڵاتیانی لێقەوماو و بوومەلەرزە لێدراو دەتوانن بچنە شارەكانی ئالانیا، ئەنتالیا و مێرسین لەباشووری توركیا لەوێ نیشتەجێببن، چونكە ڕێككەوتن لەگەڵ خاوەنی هۆتێل و مۆتێلی شارەكان كراوە لێقەوماوان لەوێ بمێننەوە، خواردن و خواردنەوەش بۆ لێقەوماوان دابیندەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێگانادەین هیچ كەس و خێزانێك بێ شوێنی نیشتەجێبوون بمێنێتەوە، لە تەواوی شارەكان ناوەندی تایبەت كراونەتەوە، هاوكاری هاووڵاتیان دەكەن.

دەشڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژی هاوكارییە، ڕۆژی پێكەوەییە، هەموو چووینە باری نائاساییەوە، زیانەكان بخەمڵێنین، لە داراییەوە بوودجەمان دابینكردووە، هاوكاری هاووڵاتیان دەكەین، بۆ هەر خێزانێك هاوكاری دابیندەكەین.

ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 8.574 كەس و بریندارانیش 49 هەزار كەسی تێپەڕكردووە.

ڕاشیگەیاند، میللەتی ئێمە خۆڕاگر و ئارامگرە.

بناغەی دەوڵەتەکەت لە کاتی بوومەلەرزەدا دەردەکەوێت
پێشت بناغەی دەوڵەتەکەت لە کاتی بوومەلەرزەدا دەردەکەوێت
دیارترین بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی جیهانی عەرەبی
دواتر دیارترین بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی جیهانی عەرەبی
ەیوەندیدار