ئەردۆغان گەیشتە مەڕەش



 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بۆ بەسەركردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەكان گەیشتە شاری مەڕەشی باكووری كوردستان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێكدا لە مەڕەش بە ئاماژەدان بەوەی شارەكە زۆرترین زیانی بەركەوتووە، ڕایگەیاند، هاووڵاتیانی لێقەوماو و بوومەلەرزە لێدراو دەتوانن بچنە شارەكانی ئالانیا، ئەنتالیا و مێرسین لەباشووری توركیا لەوێ نیشتەجێببن، چونكە ڕێككەوتن لەگەڵ خاوەنی هۆتێل و مۆتێلی شارەكان كراوە لێقەوماوان لەوێ بمێننەوە، خواردن و خواردنەوەش بۆ لێقەوماوان دابیندەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێگانادەین هیچ كەس و خێزانێك بێ شوێنی نیشتەجێبوون بمێنێتەوە، لە تەواوی شارەكان ناوەندی تایبەت كراونەتەوە، هاوكاری هاووڵاتیان دەكەن.

دەشڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژی هاوكارییە، ڕۆژی پێكەوەییە، هەموو چووینە باری نائاساییەوە، زیانەكان بخەمڵێنین، لە داراییەوە بوودجەمان دابینكردووە، هاوكاری هاووڵاتیان دەكەین، بۆ هەر خێزانێك هاوكاری دابیندەكەین.

ئەوەشی خستەڕوو ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 8.574 كەس و بریندارانیش 49 هەزار كەسی تێپەڕكردووە.

ڕاشیگەیاند، میللەتی ئێمە خۆڕاگر و ئارامگرە.

دیارترین بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی جیهانی عەرەبی
پێشت دیارترین بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی جیهانی عەرەبی
هەرێم تیمێكی ١٥٠ كەسی بە ٦٠ ئەمبولانسەوە رەوانەی توركیا كرد
دواتر هەرێم تیمێكی ١٥٠ كەسی بە ٦٠ ئەمبولانسەوە رەوانەی توركیا كرد
ەیوەندیدار