نوێترین ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە



وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی پارێزگای مەڕەش بۆ پێنج هەزار و ٤٣٤ و بریندارەکان بۆ ٣١ هەزار ٧٧٧ کەس بەرزبووەوە.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لەگەڵ خولوسی ئاکار:”تاکو ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەڕەش-وە بۆ پێنج هەزار و ٤٣٤ و بریندارەکان بۆ ٣١ هەزار ٧٧٧ کەس بەرزبووەتەوە”.

وتیشی:” تا ئێستا هەزار و ٨٤٦ کەس لە هاتای لەژێر داروپەردوودا رزگارکراون و لە هاتای دوو هەزار و ٧٤٩ باڵەخانەی رووخاومان دەستنیشان کردووە. کۆی گشتی نۆ هەزار و ٨٢٣ کەس لە ئەرکدان کە دوو هەزار و ٩٠٢ کەسیان کارمەندی گەڕان و رزگارکردنن”.

دوێنێ سێشەممە دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧،٧ و ٧،٦ پلە شارۆچکەکانی پازارجیک و ئەلبیستان سەربە پارێزگای مەڕەش-ی هەژاند و لە ١٠ پارێزگای دیکەی تورکیاش کاریگەری هەبوو.

دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان
پێشت دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان
“ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا دەستیپێکردووە”
دواتر “ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا دەستیپێکردووە”
ەیوەندیدار